مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاگاداری وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكاتەوە، ئەگەر لە ماوەی دوو مانگ بایۆمەتری دروست نەكەن مووچەكانیان ڕادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر، ئاگاداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سنوورەكەی دەكاتەوە و دەڵێ “ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەترییان نەكردووە، یان كۆدی بایۆمەترییان نەهێناوە، پێویستە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 11ی ئابی 2024، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر لە گەڕەكی (ئازادی) بكەن، بۆ ئەنجامدان و وەرگرتنی كۆدی بایۆمەتری،”
دەشڵێت “پێویستە لەسەر هەر وارسێك (ناسنامەی شەهیدان و كارتی نیشتمانی)ی پێ بێت.”
لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەولێر ئەوەش هاتووە “پرۆسەكە بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەترییان ئەنجام نەداوە مووچەكانیان ڕادەگیرێت.”