زاری كرمانجی-چۆمان
چیایی هەڵگورد لە دەڤەری باڵەكایەتی بە بەرزترین لوتكەی هەرێمی كوردستان عێراق دادەنرێت، سەرەڕایی بەرزی و سەختی شوێنەكە، بەهۆی پلەی ساردی لە لوتكەكەدا هەرچوار وەرزی ساڵ بەفری لێنابڕێت.
هەرچەندە زۆرجار شاخەوانان گەشت بۆ ئەم لوتكەیە ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەمجارە لە گەشتێكی جیاوازدا دوو چالاكوانی شاخەوانی (زیرەك زرار و كاروان محەمەد) دوێنی هەینی توانیویانە بۆ یەكەمینجار بە پایسكێل گەشت بكەن و بە سەركەوتووانە بگەنە سەر لوتكە چیایی هەڵگورد”.
هەروەك زیرەك زرار، چالاكوانی شاخەوانی نووسیوویەتی: بە نزیكەی چوار كاتژمێر گەیشتینە سەر لوتكە، هەروەها هەمان ڕۆژ گەشتەكەمان بەردەوام بوو تاكو گوندی ڕوست لە سنووری قەزای چۆمان.