زارى کرمانجى-سۆران:
لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕى قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى سۆران، نزیکەى ١٠٠ کیلۆ گۆشتى خراپ و چەندین کەلوپەلى ماوەبەسەرچوو دەستى بەسەردا گیرا.
ڕاگەیاندنى قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى سۆران بڵاویکردووتەوە، ”لیژنەى پشکنین و چاودێری بازاڕ سەردانى چەندین مینی مارکێت، مارکێت و کۆگاکانى سەنتەری قەزاى سۆرانیان کرد، لە ئەنجامى پشکنین، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی دەستیانگرت بەسەر ٣١ کیلۆ گۆشتى نەرمەی لەناو کیسەکراو، ٥١ کیلۆ گۆشتى ئامادەکراو بۆ برژاندن، چوار کارتۆن هێلکەى بآ بەروار، هەروەها چەندین کەلوپەلى دیکەى نەشیاو بۆ خواردن و ماوەبەسەرچوو”.
ئاماژە بەوەشکردووە، ئەوانەى سەرپێچیان کردبوو، لەلایەن لیژنەوە سزادراون.

































































