زارى کرمانجى-سۆران:
کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا، لەسەر رێگە هاملتۆن کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران بڵاویکردووەتەوە، لەسەر ڕێگەى گشتى هاملتۆن، چۆمان-حاجى ئۆمەران، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تویتا کڕۆلا وەرگەڕا، بەو هۆیەوە کەسێک بریندار بوو”.
هەروەها هاتووچۆى سۆران داوا لە شوفێران دەکات، بۆ سەلامەتى هەموو لایەک، پابەندى ڕێنماییەکانى هاتووچۆ بن.