زارى کرمانجى-سۆران:
كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رۆژی 12و 25ی ئەم مانگە دوو پرۆسەی ئەزموونی هەڵبژاردن بۆ تاقیكردنەوە لە 181 وێستگەی دەنگدان ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئابی 2024، وەلید خالید عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: ”پرۆسەكە لە 53 وێستگەی دەنگدانی گشتیی و سێ وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێرو دوو وێستگەی تایبەت لە دهۆك و 74 وێستگەی گشتیی و دوو وێستگەی تایبەت و پێنج وێستگەی گشتیی لە سلێمانی و یەك وێستگەی تایبەتیش لە هەڵەبجە ئەنجام دەدەرێت.”
ئاماژەى بەوەشکردوو، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە زانینی ئاستی چالاكی ئامێرەكان و خێراكردنی ئەنجامەکانە و دڵنیابوونە لێیان، وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.