زاری كرمانجی-سۆران
بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەكان و شێوازی دابەشكردنی زەووی بەسەر فەرمانبەران و چین و توێژەكان و نرخی تاپۆ كردنیان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سۆران زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” جگە لە قەزای ئیدارەی سۆران، 22 شارەوانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان هەن، بۆ ئەم مەبەستە پڕكردنەوەی فۆڕمی سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەووی بۆ فەرمانبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەو دام و دەزگان بەردەوامی هەیە، بۆ ئەوانەی خزمەتیان لە هەشت ساڵی بەسەروەیە، بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی پارچە زەووی سوودمەندبن، بە پێی ڕێنماییەكان هەریەكەو لە سنووری شارەوانی خۆیان”.
گووتیشی: ” لە سنووری شارەوانییەكان پێشنیاری دانانی نەخشەمان كردووە، بۆ ئەوەی زەووی پێویست تەرخان بكرێت، بۆ ئەو كەسانەی لەوەرگرتنی سوودمەند دەبن، هەروەك ئاماژەی پێی كرد، تەنها 22 شارەوانی سنوورەكەمان پەیوەستن بە ئێمە كە كاری لەسەر دەكەین، شارەوانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، تایبەتە بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر ئەوان كار لەسەر تەرخانكردنی زەووی دەكەن”.
سەبارەت بە نرخی تاپۆكردنی زەوییەكان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سۆران، ئاشكرای كرد: ” لە سەنتەری شارەوانی ئیدارەی سۆران، بۆ هەر مەترێك زەووی 5 هەزار دینار وەردەگیرێت، هەروەها بۆ قەزاكانی دەورووبەر هەر مەترێك 3 هەزار دینار، لە ناحییەكانیش بۆ هەر مەترێك 2 هەزار دینار وەردەگیرێت.