محەممەد مەحموود- سۆران:
دەستەی ئامارو سەر ژمێری دانیشتوان لە هەرێمی کوردوستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاماری عێراق سەرقاڵی پرۆسەی سەرژمێریکردنی دانیشتوانی عێراقن بەهەرێمی کوردوستانیشەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستەی ئامارو سەرژمێری داوای لەوەزارەتی پەروەردە کردووە هاوکاریان بن لەدابینکردنی ڕاهێنەر لەتیمی گەرۆک بەسەر ناوچەو گوندوو شارو شارۆچکەو قەزاو ناحیەو ئیدارە سەربەخۆکان.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران،بە زاری کرمانجی راگەیاند” وەزارەتی پەروەردە بەنوسراوێک گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی ئاگادار کردۆتەوە کە پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ بەشێکی گرنگ بن لە پرۆسەی سەر ژمێری ، واتە تا وانەبێژ هەبێت مامۆستای میلاک بۆی نییە ببێتە ڕاهێنەر و تیمی گەرۆک، بۆ ئەم مەبەستەش لەکاتێکی نزیک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ڕێنمای بۆ هەر چوار پەروەردەکانی (ناوەندی سۆران ، مێرگەسور، رواندوز، چۆمان) دەردەکات سەبارەت بەچۆنیەتی و چەندیەتی ژمارەی ڕاهێنەرو تیمی گەرۆک.