زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران، پێشوازی لە شاندێكی قوتابخانەكانی ستێرلینگ، بە سەرۆكایەتی هەڤاڵ سامی، بەڕێوبەری گشتیی قوتابخانەكانی ستێرلینگ، كرد. لە دانیشتنێكدا، گەنگەشەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرا، بە مەبەستی ئەنجامدانی كار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری پەروەردەدا”.
دواتر، لە ڕێوڕەسمێكدا و بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن، لەنێوان هەردوولا واژوو كرا.
قوتابخانەكانی ستێرلینگ لە هەشت شاردا لەلایەن شەش كۆمپانیاوە نوێنەرایەتی دەكرێن و ئامانج لە واژوو كردنی ئەم یاداشتنامەیە، پتەوكردنی هەماهەنگیە، لەگەڵ زانكۆی سۆران، ئەمەش بە مەبەستی ئەنجامدانی چاڵاكیی زانستی هاوبەش، بە ئاراستەی بەرەوپێشبردنی پڕۆژەكانی پەروەردەیی، پەرەپێدانی پیشەیی، پەرەپێدانی كۆمەڵگا و هاوبەشی دیكە.