زارى کرمانجى-ڕواندز:
بەشى ڕۆشەنبیریى ڕواندز، خولێکی بەخۆڕایى یەک ڕۆژە بۆ بابەتى زمانى کوردى، بۆ تەواوى قوتابییانى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەکاتەوە.
مەهدى محەممەد عەلى، بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆشەنبیریى ڕواندز، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”ڕۆژى شەممە ١٠ى ئابى ٢٠٢٤، لەلایەن مامۆستا ( ئاکۆ کوردى) خولێکى بەخۆڕایى یەک ڕۆژە بۆ بابەتى کوردى، لە کاتژمێر ( ٩ی بەیانی تا ٥ى ئێوارە )، بۆ قوتابییانی پۆلی ١٢ى ئامادەیى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، لە هۆڵى بەشى رۆشەنبیریى ڕواندز دەکرێتەوە”.
گووتیشى ” خولەکە بێ بەرامبەرەو بۆ ئەو قوتابییانەیە کە خولى دووەمیان هەیە، هەر قوتابییەکە ئارەزووى هەیە دەتوانێت بەشدارى بکات”.