”پرۆژەکە دروستکردنی نۆ تاقیگەی پێشکەوتووە، لەگەڵ دەستەبەرکردنی تەکنۆلۆجیای ئەمەریکی سیسکۆ لە بواری نێتۆرکینگ و سایبەر سکیوریتی”
زارى کرمانجى-سۆران:
لەسەر بودجەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، پرۆژەی “پەرەپێدانی تەنکۆلۆجیای ئەمەریکی” لە هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوێنێ سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە هەولێر، پڕۆژەی “پەرەپێدانی تەنکۆلۆجیای ئەمەریکی” لە هەرسێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێرو سلێمانی و دهۆک ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە دروستکردنی نۆ تاقیگەی پێشکەوتوو لەگەڵ دەستەبەرکردنی تەکنۆلۆجیای ئەمەریکی سیسکۆ لە بواری نێتۆرکینگ و سایبەر سکیوریتی بۆ تاقیگەکانی کۆمپیوتەر، لە هەر سێ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک.
ڕاشیگەیاند، لایەنی دارایی پرۆژەکە لەلایەن حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دابین کراوە.
































































