شەهلا ڕەشید- سۆران
قائیمقامی قەزای خەلیفان، ڕایگەیاند” ئێمە ئاگاداری سەرجەم گرفتەكانین لە قەزاكەمان، هەروەها لەوەش ئاگادارین ئەو گوند و گەڕەكانە كامەن كە پێویستییان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان هەیە.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بۆ زاری كرمانجی گووتی” كۆمەڵێك پڕۆژەی گشتگیرمان لە بەرنامەدا هەن بەپێی ئەو داراییەی بەردەستمانە كاری لەسەر دەكەین و پلەبەندیمان بۆ كردوون، ئەوانیش چاككردنی شەقامە ناوخۆییەكان و ڕێگەی سەرەكی گوندەكان، زیادكردنی سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەنتەری قەزای خەلیفان و دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان.
گووتیشی” ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن هەموویان بەشێكن لە پلان و بەرنامەی داهاتوومان كە ڕیزبەندیمان بۆ كردوون بەپێی ئەو داهاتەی كە هەمانە، هەروەها ئاگاداری سەرجەم گرفتەكانین و دەزانین كام گوند و گەڕەك پێویستی بە خزمەتگوزارییە.