مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دادی ئەمەریكا و بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا (ئێف بی ئای) لە ڕاگەیاندراوێكیاندا دەستگیركردنی كەسێكی بە ڕەگەز پاكستانییان ڕاگەیاند كە هەوڵی داوە لە تۆڵەی كوشتنی سولەیمانی چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی بكوژێت .
مێریك گارلاند وەزیری دادی ئەمەریكا دەڵێت “ئەو تۆمەتبارە پاكستانی یە و سەر بە ئێرانە و هەوڵی داوە لەڕێی بەكرێگرتنی چەند بكوژێكەوە بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا بكوژێت.”
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن (ئێف بی ئای) بڵاوكراوەتەوە، هاوسەر و منداڵەكانی تۆمەتبار لە تارانی پایتەختی ئێران دەژین .