زاری كرمانجی :
ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان،رایگەیاند:” بڕیارێكی دەستەی دادوەری كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان عێراق بۆ دوورخستنەوەی سێ حزبی نزیك لە پەكەكە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە كارێكی ڕاست و ژیرانە ناو دەبات و دەڵێ، ئەو سێ حزبە فاكتەری ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕین.
هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵاتیی ئێكس نووسیویەتی” بڕیاری دەستەی دادوەری لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ قەدەغەكردنی سێ حزبی كوردی سەر بە پەكەكەی توركیا لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی ڕاست و ژیرانەیە، چونكە بوونەتە شانەیەكی شێرپەنجە لە جەستەی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق لەگەڵ ئەوەشدا فاكتەرێكی ناسەقامگیریی و ئاژاوەگێڕن”.
لە یەكی ئەم مانگەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەسەر داوای فەرمانگەی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان، بڕیاریدا هەر یەكە لە حزبەكانی (ئازادی دیموكراتی ئێزدی، بەرەی تێكۆشانی دیموكراتی و تەڤگەری ئازادی) هەڵدەوەشێندرێنەوە و بارەگاكانیان دابخرێت و دەست بەسەر كەلوپەل و بارەگاكانیاندا بگیرێت.
































































