موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
قائیمقامی قەزای سیدەكان، ڕایدەگەینێت، ڕەزامەندی دروست كردنی 26 قوتابخانە بۆ سنووری قەزای سیدەكان دەرچووە، ئەو شوێنانەی كە قوتابخانەیان نییە یان كۆن و كەڵكی خوێندنی تێدا نەماوە بۆیان دروست دەكرێت .
ئیحسان چەلەبی قائیمقامی سیدەكان، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد:” هەردوو گوندی كاولۆكان و تاڵەجار كە رێژەی قوتابیانیان نزیكەی 90 قوتابییە و تا ئێستا قوتابخانەیان نییە، ڕەزامەندی هەیە قۆتابخانەی نوێیان بۆ دروست بكرێت و هەموو هەوڵێكیش دەدەین لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پڕۆژەیە بكەوێتە واری جێبەجێ كردن تا قوتابییانیان لە نزیكترین شوێنیان بخوێنن.
گووتیشی:” كەرتی پەروەردە لە سیدەكان قۆناغێكی باشی بڕیوە، تەنها لە ساڵی ڕابردوو پێنج قوتابخانەی نوێ لە گوندەكانی سنوورەكەمان دروست كراون، هەموو هەوڵێكیش دەدەین قوتابخانەی كۆن و سەرخۆڵ لە سنووری سیدەكان نەهێڵێن .

































































