هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان گەیشتە هەرێم و سبەینێ بەسەر لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
چوارشەممە 7-8-2024 هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەش دەكرێت كە بڕەكەی 432 هەزار دینارە بۆ هەر پلەدار و پێشمەرگە و ئەفسەرێكی لیواكانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە وتارێكدا رایگەیاند” فەرماندەیی پشتیوانیی دوو كە لە مانگەكانی رابردوو بێبەشبوون لە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان، لە دواین كۆبوونەوە، لەگەڵ تیمی ڕاوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان كێشەكە چارەسەركراو و لەم مانگەوە هاوكارییەكە وەردەگرن”.
ڕاشیگەیاند” بۆ مانگی داهاتوو سەرجەم ئەو لیوا و فەوجانەی تری كە بێبەشبوون لەم هاوكارییە، كێشەكەیان چارەسەر دەكریت و لە مانگی داهاتووە هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن”.