كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چوار كاندیدی پەرلەمانی كوردستانی بە بیانووی پێشێڵكردنی رێنماییەكان، دوورخستەوە.
ئەمڕۆ 6-8-2024 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند ” چوار كاندیدی پەرلەمانی كوردستانی بەناوەكانی، هێلین ئەكرەم، هێمن عومەر ، سامان مەحمود ، دیاری هیدایەتی بە بیانووی پێشلكردنی رێنماییەكان دوور خستەوە”.
هێلین ئەكرەم كاندیدی تاكەكەسییەو كەس لە شوێنی داناندرێت، بەڵام سێ كاندیدەكەی تر بە بڕیاری ئەنجوومەنەكە هەر یەك لە (هێمن عومەر محەممەد دەروێش، سامان مەحموود ئەحمەد ساڵح) بەهۆی سەرپێچی لە بەشی سێیەمی بڕگەی 15 لە ڕێنماییەكانی تۆمار و پەسەندكردنی كاندیدەكان دوور خراونەتەوە لەگەڵ (دیاری هیدایەت بەشارە ئەمین) بەهۆی سەرپێچی لە بەشی سێیەم، بڕگەی یەك لە ڕێنماییەكانی تۆمار و پەسەندكردنی كاندیدەكان دوورخراوەتەوە كە هەرسێكیان كاندیدی نەوەی نوێن لە بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی.
ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق زیاتر روونیكردۆتەوە ” بە نووسراوی فەرمی لایەنی سیاسیی سێ كاندیدە دوورخراوەكەیان ئاگاداركردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی سێ لە دوای ئاگاداركردنەوەیان ناوی كاندیدانی جێگرەوە پێشكەش بكەن”.