زاری کرمانجی-سۆران:
دەست بە دابەشکردنی شەشەم سەبەتەی بەشەخۆراک دەکرێت و گۆڕانکاریش لە ماددەکان دەکرێن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند؛ ”لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراکی مانگانە”.
ئەوەشی ڕوونیکردەوە، کە ئەم مانگە برنج لە دوو کیلۆ و نیوەوە دەکرێتەوە بە سێ کیلۆ، پێشتر نیسک و لەتکەنۆک نیو کیلۆ دەدرایە هەر هاووڵاتییەک، بەڵام بۆ ئەم مانگە نیسک دەکرێتە کیلۆیەک و لەتکەنۆک دابەش ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زەیت هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، بۆ هەر کەسێکیش 400 گرام دۆشاوی تەماتەو نۆ کیلۆ ئارد دابەش دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل داواشی لە هاووڵاتییان کرد، لە کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکدا، زوو بچن وەریبگرن، بۆ ئەوەی لە کۆگای بریکارەکاندا خراپ نەبێت.