زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، بڵاوی كردووەتەوە: ” بەهۆی نەشیاوی شوێنی كۆكردنەوەی زبل و خاشاك لەسنووری شارەوانیمان، دوای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆری قائیمقام و سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان و كۆمپانیای هیزل كە بەردەوام لە هەوڵدا بوونە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك دواجار شوێنێكی گونجاو دۆزرایەوە و گرێبەستی لەگەڵ كراوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە ئێستادا زبڵ و خاشاك لەو شوێنەی پێشتر لێ بوو گوازرایەوە بۆ شوێنی (مقلعی مەمی خەلان) سوپاسی هەوڵی هەموو لایەك دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.