شتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕی پێنج هەزار دینار ڕووی لە دابەزین کردووە، هەروەها هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 2,405 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
ئەمڕۆ سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ وئۆنسە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەو نرخانەی خوارەوە لەنێو بازاڕی زێڕنگرانی سۆران مامەڵەیان پێوە دەکردێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 583 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 534 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 510 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 437 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
































































