مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزێكی نوێی میلیشیای سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، كە ناوییان لە خۆیان ناوە (شۆڕشگێران) بەرپرسیاریەتی هێرشەكەی سەر هێزەكانی هاوپەیمانی لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەستۆ گرت.
شەوی رابردوو، بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە دوو كاتی جیا بە مووشەك و درۆن هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا چەند سەربازێكی ئەمەریكی بریندار بوون.
گرووپی (شۆرشگیران) كە خۆیان بە بەشێك لە “مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق” ناساندووە، لە راگەیاندراوێكدا هێرشەكەی سەر هێزەكانی هاوپەیمانانی لە بنكەی عەین ئەسەد لەئەستۆگرت .
لە راگەیاندراوەكەی ئەم گرووپە هاتووە “شەوی دووشەممە، مووشەك و درۆنەكانمان بنكەی عەین ئەسەدی سەر بە ئەمریكای داگیركەریان كردە ئامانج و زیانی زۆریان بە دوژمن گەیاندووە،”دەشڵێت “بەردەوام دەبین تا دواین سەربازی ئەمەریكی لە خاكی عێراق دەردەچێت.”
































































