زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی لێژنەی مۆلیدەئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەمانگی 2ی ئەمساڵ ڕێنمایمان بە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان داوە، كە كوالێتی پێویستە گاز و سووتەمەنییان باش بێت، هەركەسیش پابەند نەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.
ئیحسان سەعدولڵا، بەرپرسی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سۆران گووتیشی: ” بەشێوەی بەردەوام چاودێری مۆلیدە ئەهلییەكان دەكەین، بەمەش زۆرجار هەندێ لە خاوەن مۆلیدەكان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە بوونە، یان دوای پشكنینی گازیان بەهۆی خراپی كوالێت لە مۆلیدەكان خاڵی كراوە، گرنگ ئەوەیه ئامانجی ئێمە لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییانە.
































































