بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش هاووڵاتییان لە مەترسییەك ئاگادار دەكاتەوە و داوایان لێ دەكات وەڵامی ئەو پەیوەندییانە نەدەنەوە، كە لە دەرەوەی وڵات و لە رێگەی وەستئەپەوە پێیانەوە دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەكات ” ژمارەیەكی مۆبایلی وڵاتانی بیانی لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی (وەستئەپ)ەوە بەناوی هەلی كار و سوود كردن و كۆمپانیای بیانییەوە كورتەنامە بۆ هاووڵاتییان دەنێرن و لەگەڵیاندا دەكەونە پەیوەندی و داوای ژمارەی نهێنی (كۆد)ێك دەكەن و لەگەڵ پێدانی ئەو كۆدە، ڕاستەوخۆ دەست بەسەر سەرجەم هەژمارەكانتدا دەگرن، كە لەسەر ژمارەی مۆبایلەكەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داندراون، لەبەرانبەر گەڕانەوەی هەژمارەكانیشدا داوای بڕێكی زۆری پارە دەكەن”.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایش هاووڵاتییان لە مەترسی ئەو نامانە ئاگادار دەكاتەوە ونووسیویەتی: “داوا دەكەین بەهیچ شێوەیەك وەڵامی ئەو جۆرە پەیوەندییانە مەدەنەوە و هەر (ژمارەیەكی نهێنی /كۆد)ێك، بۆ ژمارە مۆبایلەكەتان هات نابێت بۆ هیچ كەس ڕەوان بەكرێت تا هەژمارەكانتان پارێزراو بێت”.