زاری كرمانجی-سۆران
چەند ساڵێك لەمەوبەر لە ڕێگەی پڕۆژەی قەرزی بچوك بڕە پارەیەك بە گەنجان دەدرا، بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلی كاریان، بەڵام دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی پڕۆژەكە ڕاگیراوە.
لای خۆیەوە فەوزیە دەسكۆ، بەرپرسی بنكەی قەرزی بچووك لە سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” پێشتر زیاتر لە 6 ملیار دینار وەك قەرزی بچووك بە گەنجانی سنووری ئیدارەی سۆران درا، واتە تایبەت بەوانە بوو كە دایان ویست ببن بە خاوەن كارو پڕۆژەیەك و لەم ڕێگەیەوە هەلی كاریان بۆ بڕەخسێندرێت”.
گووتیشی: ” ئەوانەی قەرزەكانیان پێدراوە بەپێی ڕێنماییەكان دەیان گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی حكوومەت، لە ئێستاشدا بەردەوان لە گەڕاندنەوەی پارەكە، كە زیاتر لە 4 ملیارو نیویان گەڕاندووتەوە”.
سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی پێدانەوەی قەرزی بچووك بە گەنجان، ئاشكرای كرد: ” لە ئێستادا چەند ساڵێكە پێدانی ئەو قەرزە ڕاگیراوەو دەستی پێنەكراوەتەوە.