جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند” كە لەو كاتەی كە خۆمان دەیخوازن و بەو شێوازەی كە خۆمان بە باشی دەزانن، وەڵامی تووند و جەرگبڕی ئەو هێرشانە دەدەینەوە كە كرانە سەر بنكە سەربازییەكانمان”.
جۆ بایدن زیاتر روونیكردەوە “ئەم هێرشە درێژەی ئەو هێرشانەیە كە كلكەكانی ئێران دژی هێزەكانمان لە ناوچەكەدا ئەنجامی دەدەن.”
ئەم قسانەی جۆ بایدن لە كاتێكدایە كە شەوی رابردوو بە مووشەكی كاتیۆشا هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكی (عەین ئەسەد) لە نزیك ئەنبار، 5 سەربازی ئەمریكی بریندار بوون كە برینی یەكێك لە سەربازەكان زۆر سەختە.