بەختیار سەباح-چۆمان:
ڕووبەرێکی فراوانی گوندی ئێنێی سنووری قەزای چۆمان، لە سەردەمی شەڕی ئێران و عیراق بە مین داچێنراوە.
عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مین/هەولێر بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ”بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ داواكارییەکانی خەڵك و ئاگاداربوون له پلان و توانای تیمەكان، لەگەڵ عەلی میران، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری تەكنیكی، سەردانی كێڵگەمینی سۆرەبەردان لە گوندی (ئێنێ)ی سەر بە قەزای چۆمانمان كرد”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچەیە بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ڕووبەڕێكی فراوانی بە مین و پاشماوە جەنگیەكان پیسكراوە.
ئەوەشی روونکردەوە، تیمەكانی مینلابەری دەزگای گشتیی کاروباری مین، بەپێی توانای بەردەست و لە پێشینەیی كارەكان، کاردەکەن بۆ پاككردنەوەی ئەو ناوچانە، لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی.