مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاند پزيشكێكى جوانكارییان دەستگیركردووە بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی هێڵەكانی پەیوەندی و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێ «بۆ جاری دووەم دكتۆر سوهەیب مان دەستگیركردەوە»
دەشڵێت «تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەكانمانەوە بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە ئافرەتان و خراپ بەكارهێنانی هێڵەكانی پەیوەندی دەستگیر كرابوو، دواتر بە دەستەبەری (كەفالە) ئازاد كرابوو، بەڵام دووبارە ئەم كەسە كە خۆی وەك پزیشكی جوانكاریی ناساندووە، جارێكی تر ئافرەتانی هەڵخەڵەتاندووە و وێنە و ڤیدیۆی گرتوون و هەڕەشەی لێ كردوون، بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، دووبارە لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیر كرایەوە و ڕادەستی دادگا كرا.