” پڕۆژەکە بە گشتى بڕى ١٢٦ ملیۆن دینارى بۆ خەرجکراوە”
زارى کرمانجى- ڕواندز:
قۆناعى کۆتایى نۆژەنکردنەوەى باخچەى گشتى ڕواندز، رەزامەندى لەسەر دراوەو لەو ماوەیەدا پڕۆژەکە دەست پێدەکاتەوە.
چیایى محەممەد، سەرۆکى شارەوانى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بە بڕى ٥٤ ملیۆن دینار قۆناغى کۆتایى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى باخچەى گشتى ڕواندز ڕەزامەندى لەسەر دراوەو لەو ماوەیەدا پڕۆژەکە دەست پێدەکاتەوە، لە قۆناغى یەکەمیش بڕى ٧٢ ملیۆن دینارى بۆ خەرجکراوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، قۆناغى دووەم پێکهاتووە لە کۆنکرێتکردنى گەراج، دانانى کورسى دانیشتن، نۆژەنکردنەوەى دیوارى چواردەورى باخچە، بۆیاخکردنەوە، هەروەها لە ئیستەدا کۆشکێکى ناو باخچە بەکرێدراوە، بۆ دەستەبەرکردنى پێداویستیەکانى ئەو کەسانەى سەردانى شوێنەکە دەکەن”.