زاری کرمانجی:
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمشەو رایگەیاند، لە نزیك بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی میدیایی نزیك لە لایەنە عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، هێرش كراوەتەسەر بنكەی عەین ئەسەد، كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێیە، هەروەها فڕینی چڕی كۆپتەر بەسەر ئاسمانی بنكەكە و دووكەڵیش بینراوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی دیكە، بنكەكە بە دوو مووشەك كراوەتە ئامانج و لەسەر بارهەڵگرێكی كیا مووشەكەكان ئاراستە كراون.