مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئێران دوای كوشتنی هەنییە، بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لە ئیسرائیل دەكات و لە پاڵ ئەوەشدا ئەمەریكا ڕۆژ بە ڕۆژ هێزەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات .
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پێنتاگۆن” ڕایدەگەیەنێت “ئەمەریكا لە پێناو بەرگریكردن لە ئیسرائیل، كەشتی و فڕۆكەی جەنگی زیاتری ڕەوانەی ڕۆژهەڵات ناوەڕاست كردووە،”
پێنتاگۆن ئاشكراشی دەكات كە لە ئێستادا هێزەكانی بەرگری مووشەكی، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بەرگریكردنیان لە ئیسرائیل “ئاسنین” دەبێت.”
هاوكات ئاژانسی (بی بی سی) بڵاوی كردەوە “ئەمریكا فڕۆكەی جێت و كەشتی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەكردووە.”
گرژی و ئاڵۆزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای كوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە ئێران زیاتر بووە و چاودێرانی سیاسیی و سەربازی پێیان وایە جەنگێكی سەخت ناوچەكە دەگرێتەوە.
































































