شەهلا ڕەشید- سۆران:
باوێشك واتە كردنەوەی دەم و هەناسەدانی قووڵە بەبێ ویستی كەسەكان، هیچ تیۆرێكیش بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە نەسەلمێنراوە، بەڵام پێدەچێت باوێشك خزمەت بە چەندین ئەركی پەیوەست بە پڕۆسەی فیزیۆلۆژی و كۆمەڵایەتی بكات.
لەمبارەوە توێژەران دەڵێن” چەند ڕوونكردنەوەیەكی جۆراوجۆر پێشنیار دەكەین كە بۆچی باوێشكمان دێت، ئەوانیش بریتین لەمانە:
-ساردكردنەوەی مێشك: هەندێك لە توێژەران دەڵێن” باوێشك، ڕۆیشتنی خوێن و وەرگرتنی هەوای فێنك ئاسان دەكات، ئەمەش یارمەتی ڕێكخستنی پلەی گەرمی مێشك دەدات و كاركردنی گونجاو دەپارێزێت.
ئاستی ئۆكسجین و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن: تیۆرییەكانی پێشووتر باسییان لەوە دەكرد كە باوێشك یارمەتی زیادكردنی وەرگرتنی ئۆكسجین و كەمكردنەوەی ئاستی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن دەدات لە خوێندا، بەڵام ئەم گریمانەیە ڕەزامەندی لەدەستداوە چونكە لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریانخستووە باوێشك گۆڕانكارییەكی بەرچاو لەم ئاستانەدا ناكات.
-گۆڕانكاری بار و هۆشیاری: ڕەنگە باوێشك یارمەتیدەر بێت بۆ گواستنەوەی مێشك لە حاڵەتێكەوە بۆ حاڵەتێكی تر، وەك بەئاگابوونەوە بۆ خەوتن یاخود بە پێچەوانەوە، زۆرجار وەك ڕێگەیەك بۆ وریا بوونەوە سەیر دەكرێت.

































































