زاری كرمانجی – لە دوای رووداوەكانی 16ی ئوكتۆبەر كە پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی نیشتمان تێپەڕ دەبێت، پڕۆسەی تەعریب بەشێوەیەك چڕكرایەوە كە ڕێژەی عەرەب 20%ی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێم زیادی كردووە، بە گوێرەی ماددەی 140 لە دەستووری عێراقیش پێویستە دیمۆگرافیای كەركووك لەڕێگەی راپرسی و سەرژمێرییەوە یەكلایی بكرێتەوە. ئێستاش مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر بەم شێوەیە پرۆسەی تەعریب بەردەوام بێت ئەوا گۆڕانی گەورە لە دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە روو دەدات و ڕێژەی عەرەب بەشێوەیەك زیاد بێت كە لە ئایندەدا كورد نەتوانێت زۆرینەی رەسەن پێكبهێنێت.
بەگوتەی بەرپرسانی كوردیش، هیچ شوێنێكی زیادەڕۆ لەو شارە نەماوە كە عەرەب و توركمانە شیعەكان نەیكەن بەخانوو، لەكاتێكدا كورد ناتوانێت دوو بلۆكیش لەسەر یەك دانێت.