زاری كرمانجی – سۆران :
بەرپرسێكی باڵای گرووپەكانی شیعە لە لوبنان رایگەیاند ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی ئیسرائیل پێكهێناوە.
ئاڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی گرووپی شیعەی نەجوبا لە لوبنان، بە ئاژانسی هەواڵی (ئیرنا)، میدیای دەوڵەتی ئێرانی ڕاگەیاندووە” گرووپە بە وەكالەتەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە دژی ئیسرائیل پێكهێناوە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە” هێرشكردنە سەر ئیسرائیل (جەنگێكی سەرتاسەریی)ە”.