شەهلا ڕەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” ئەگەر دەتەوێت گرنگی بە تەندروستی خۆت بدەیت، ئەوا بەیانیان پیادەڕۆی بكە.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ڕۆیشتن بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەبێتە هۆی باشتركردنی تەندروستی دڵ و ئارەقەكردن، دابەزاندنی كێش، ڕێكخستنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و هیلاكی، بەهێزبوونی توانای جەستە و پاڵپشتی بەهێزكردنی گۆڕانی خۆراك بۆ وزە.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” ئەگەر تەندروستی خۆت بەلاوە گرنگە ئەوا ڕۆژانە تایبەت لەكاتی بەیانیان پیادەڕۆی بكە، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ زیاتر تەندروست بوون و ئاسوودەی دەروونی.
هەندێك كەس بەیانی زوو بۆ پیاسەكردن هەڵدەبژێرن، كە هەرچەندە دەكرێت كاتێكی باش بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم وەرزشە و بە درێژایی ڕۆژ خۆشی و دڵخۆشی بهێنێت، بەڵام پەیڕەو نەكردنی هەندێك خاڵی بنەڕەتی دەبێتە هۆی ئەوەی وەرزشوانان ئەنجامێكی كەم بەدەست بهێنن لە ئەنجامدانی ئەم وەرزشە شۆفتی بەیانیان وەربگرە.