زاری كرمانجی – سۆران :
لەژێر گوشاری بەردەوامی ئەمەریكا و عەرەبستانى سعودييه، ڕووسیا ڕادەستكردنی چەكی بە حوسییەكانی یەمەن هەڵوەشاوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی كەناڵی (سی ئێن ئێن)، ئەمریكا و سعودیە لە ڕێگەی هۆشداری و فشاری پشت پەردەوە داوایان لە ڕووسیا كردووە كە خۆی لە ڕادەستكردنی چەك بە حوسییەكان بەدوور بگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ڕاگرتنی ناردنی مووشەك بۆ حوسییەكان كراوەتەوە و ئاماژەش بەوە كراوە ” ڕووسەكان ڕاوێژكارە سەربازییەكانیان لە یەمەن مەشق بەو گرووپانە دەكەن.”