زاری كرمانجی-سۆران:
لە ئیدارەی سۆران بە هەموو قەزا و ناحیە و گوندەكانییەوە بە كارەبای نیشتمانی ڕووناك كراونەتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئیدارەی سۆران هیچ شوێنێك نەماوە كارەبای نیشتمانی بۆ نەچووبێت، هەتا بۆ گوندە دوورە دەستەكان چووە، لە ئیدارەی سۆران بۆ ناوچە گەشتیارییەكانیش كارەبای نیشتمانی چووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە كارەبای نیشتمانی گەیشتووتە هەموو شوێنێكی سنوورەكە.