مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە دەییان ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەلیكۆپتەر و كەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر، بەرەو ناوەندی سەربازی گەرووی كۆنش (تەنگەی كێنێشت) لە باكووری ڕۆژهەڵاتی كرماشان جووڵەیان پێكراوە .
بەپێی ڕاپۆرتەكەی KMMK لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە لە ڕێگاكانی دەوروبەری كرماشان، ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەلیكۆپتەر و كەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر، بەرەو ناوەندی سەربازی گەرووی كۆنش ڕەوانە كراون و دەشڵێت “ئەو ناوەندە سەربازییە، ناوچەیەكی سەربازی قەدەخەكراوە و بە شوێنی مووشەكی دوور مەودا ناوبانگی هەیە.”