زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی بنكەی قەرزی بچوكی سۆران دەڵێت: ” چەندین ملیار دینار وەك قەرزی بچوك بە گەنجانی سنوورەكەمان درابوو، ئەوانەی سوودمەند بوونە بەشێكی زۆری پارەكەیان گەڕاندووەتەوە.
فەوزیە دەسكۆ بەرپرسی بنكەی قەرزی بچوك لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ساڵانی ڕابردوو بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلیكاریان زیاتر لە 6 ملیار دینار، وەك قەرزی بچوك بە گەنجانی سنووری ئیدارەی سۆران دراوە”.
ئاشكراشی كرد: ” زۆربەی ئەوانەی كە لەوەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند بوونە، پارەكەیان بە شێوەی قست گەڕلاندووەتەوە، واتە لە كۆی ئەم 6 ملیار دینار تەنها ملیارێك و 500 ملیۆن دینار لای هاووڵاتییان ماوە”.
دەشڵێت: ” بەشێكی زۆریش لەوانەیەی تا ئێستا قەزەكەیان لاماوە چاوەڕوانی ڕێماییەكانی بەشێكی لێخۆش بوونی قەرزەكە دەكەن بۆ گەڕاندنەوەی پارەكە.