مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی عێراق ڕاگەیاند “لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای ئەنبار دەست بەسەر ملیۆنێك حەبی كاپتاگۆندا گیراوە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان هاتووە ” دوای ماوەیەك لە چاودێریكردنی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بكرێن، كە یەك ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەریان لە جۆری كاپتاگۆندا پێ بووە.”
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامارى حه‌وت مانگى رابردوويى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر و ده‌ستگيركردنى به‌كارهێنه‌ران و بازرگانى بڵاو كرده‌وه، له‌و ماوه‌يه‌دا دوو هەزار تۆن ماددەی هۆشبەر ده‌ستى به‌سه‌رداگيراوه و هه‌روه‌ها هەشت هەزار كەسیش بە تۆمەتی بازرگانیكردن و مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون.