زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی لەكاركەوتنی هەردوو مۆلیدەی كارەبای گوندی كەورین، لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، هەوڵەكان خێراكراوون بۆ چارەسەر كردنی.
ئیحسان سەعدولڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای كاتژمێر 9ی شەوی ڕابردوو، بەهۆی گرفتی تەكنیكی مۆلیدەی سەرەكی و یەدەگ لە گوندی كەورین لە كار كەوتوون، بەمەش هاووڵاتییانی گوندەكە بێكارەبای مۆلیدە بوونە”.
گووتیشی: ” لەگەڵ خاوەن مۆلیدەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵەكانمان بەردەوامە بووە، بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكەو دانیشتووانی گووندەكە ئاگادار دەكەینەوە كە ئەگەر هیچ گرفتێك دروست نەبێت، كێشەكە چارەسەر كراوەو كارەبای مۆلیدە با هاووڵاتییان دەدرێتەوە”.
ئاشكراشی كرد: ” بەڵێنمان لە خاوەن مۆلیدەكە وەرگرتووە، كە هەردوو مۆلیدەكە چاكبكرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر مۆلیدەی سەرەكی لەكاركەوت ڕاستەوخۆ مۆلیدەی یەدەگ كاری پێبكرێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بێكارەبا نەبن.