زاری كرمانجی- 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كەركووك، شارۆچكەی خورماتوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەدەستی باڵێكی نێو یەكێتی بەرێككەوتنێكی ژێربەژێر رادەستی حەشدی شەعبی كران، بەو هۆیەوە دەیان هەزار كوردی كەركووك و دەوروبەری ئاوارەی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوون و بە سەدان خانووی هاووڵاتییانی كورد لە خورماتوو و كەركووك تاڵان كران و سوتێندران و تەقێندرانەوە، بە ئێستاشەوە بارودۆخی ئەم ناوچانە لەژێر هەڕەشە و گوشاری میلیشیاكانی حەشدی شەعبیدایە.