مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق، بە مەبەستی كاركردنی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم، سەردانی هەولێر دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ـى ئاب، لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بە مەبەستی كاركردنی هاوبەش لەگەڵ بەشی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی كارەكانی لیستی مووچەی مووچەخۆران. تا مانگانە لیستی مووچە و دەرخستەی كۆتایی مانگەكان، هاوشێوەی وەزارەتی دارایی عێراق عێراق بێت .