زاری كرمانجی-سۆران:
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵئاوایی و كۆتاهاتنی ئه‌ركی، پێشوازی له جه‌نه‌رال جۆول ڤاول فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا كرد.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ خزمه‌تی جه‌نه‌رال ڤاول له میانی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێ‌دا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی داعش دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌رال ڤاول وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی به كاركردنی له عێراق و سووریا، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ئهركیدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده بوون، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات.
جموجووڵه‌كانی داعش و دۆخی عێراق و سووریا و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.