مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند “ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە زانكۆی بەرگری نیشتمانی لە واشنتن كۆتاییان بە خولێك هێنا .
لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە “دوێنێ 2ی ئابی 2024، ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كۆتاییان بە خولی كابستۆن لەسەر ستراتیژییەت و بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ئەركەكان هێنا كە لە زانكۆی بەرگری نیشتمانی لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو.”
دەشڵێت “زانكۆی بەرگری نیشتمانی لە ئەمەریكا یەكێكە لە زانكۆ پێشكەوتووەكانی جیهان كە ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان ئەفسەران وەردەگرێت و ئامانجی سەرەكی كۆلێژەكە بریتییە لە پێگەیاندن و ئاشناكردنی ئەفسەر بۆ سەركردایەتی و ئەركان و تاكتیكی سوپا و سیستەمی دیجیتاڵی سەربازیی و فەرماندەیی بۆ هەموو قۆناخەكانی هێرش و بەرگریی و وردەكاری دیكەی جەنگی و تەكتیكی سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنەكاندا كە پێویستە ئەفسەری پێگەیشتوو پێیان ئاشنا بێت.”