زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ شەممە ٣ى ئابى ٢٠٢٤، لیژنەی چاودێریی بڵاوكراوە نەشیاوەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوە كردووە، بڕیاری دەستگیركردنى بۆ چالاکێکى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد.
ئاماژە بەوەکراوە، بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بابهتی نەشیاو بڕیارى دەستگیر کردن، بۆ عیناد خالید ناوسراو بە (حەس حەس) دەرچووە، کە كۆمەڵێك ڤیدیۆ و شتی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ ئادابی گشتیی ناگونجێت.
ماوەیەكە ئەو لیژنەیە، چەندین كەسی دیاری سۆشیاڵ میدیا دەستگیر کردووە، بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی شتی نەشیاو.