زاری كرمانجی-سۆران:
پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/8/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌ندریا ناسی، باڵیۆزی نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانی فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باس له دوایین سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ ڤیه‌ننا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سهركۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.