مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕادەگەیەنێت لەم مانگەوە بەشە برنجی هاووڵاتییان زیاد دەكرێت و ماددەكانی تریش وەكوو مانگەكانی تر دابەش دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند ” لە ئێستادا بەشی پێنجەمی خۆراك لە تەواوبووندایە و، ڕۆژی دووشەممە 5ی ئاب بۆ بەشی شەشەمی خۆراك دەست بە دابەشكردنی لیست بەسەر بریكارەكان دەكرێت و دواتر دەست بە دابەشكردنی خۆراكی شەشەم دەكرێت.”
دەشڵێت “چەند مانگێكە برنج بۆ دوو كیلۆ و نیو كەم كراوەتەوە، بەڵام لە بەشە خۆراكی شەشەم، برنج زیاد دەبێتەوە و هەر هاووڵاتییەك سێ كیلۆ برنجی پێ دەدرێت,”
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەوەش دەخاتە ڕوو لەم مانگەدا ئارینۆك نادرێت و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك هاوشێوەی مانگەكانی تر دابەش دەكرێت.