مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی مانگی تەممووز دا، 55 بەندكراوی لە سێدارە داوە، بەراورد بە مانگی پێشوو تر 400 % حاڵەتی لە سێدارەدان زیادی كردووە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئێران لە مانگی ڕابردوو، سزای سێدارەی 55 بەندكراوی لە بەندیخانەكان جێبەجێ كردووە،”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە”14 بەندكراوی تورك، 8 یان بەلووچ و 6 بەندكراوی كورد و 3 لوڕ و 3بەندكراوی گیلەك، هەروەها 7 بەندكراوی ئەفغانی لە سێدارە دراون و ناسنامەی چەند بەندكراوێكی تریش ئاشكرا نەكراون.”
لە نێو ئەو بەندكراوانی لە سێدارە دراون 5 ئافرەت هەن.