حەسەن كەریم- سۆران:
لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران چوار هوتێل هەنە لەو ژمارەیەش دوویان داخراون و تاكو مەرج و رێنماییەكانی بەرگری شارستانی جێ بەجێ نەكەن رێگە نادرێت بكرێنەوە.
مقەدەم شوان خالید، بەڕێوەبەری بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە كاتی بەشداریكردن لە پڕۆگرامی” هۆشیاری ” رادیۆی زاری كرمانجی باسی لەوەكرد” بۆ كردنەوە و رێگە پێدانی هوتێل و مۆتێلەكان جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی بەرگری شارستانی مەرجی سەرەكییە، ڕێگە بەكرانەوە و بەردەست خستنیان نادرێت تاوەكو مەرج و ڕێنماییەكانی بەرگری شارستانی جێ بەجێ نەكەن”.
مقەدەم شوان، گوتیشی” لەماوەی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەیەك و دوو هۆتێل لە سۆران داخراون بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ڕێنماییەكان و پاپەند نەبوونیان بە هۆكارەكانی سەلامەتی، ڕێگەشیان پێنادرێت بكرێنەوە، تاوەكو مەرجەكانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی جێبەجێ نەكەن.