مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت “قوربانیان و ڕزگاربووانی تاوانە قێزەونەكانی داعش لە بیر ناكەین و خۆراگڕیی كۆمەڵگەی ئێزیدیان بەرزڕادەگرین.”
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە واڵەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیاند “ئەمڕۆ دەهەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیانە لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش.”
دەشڵێت “قوربانیان و ڕزگاربووانی تاوانە قێزەونەكانی داعش لە بیر ناكەین. لەگەڵ ئەوەی خۆراگڕیی كۆمەڵگەی ئێزیدیان بەرزڕادەگرین،”
لە درێژەی راگەیاندراوەكەی كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان هاتووە “بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان لە فشاركردن بە ئاڕاستەی دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان و سەپاندنی بەرپرسیارێتی بەسەر تاوانبارەكاندا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پابەندبوونی خۆی دوپات دەكاتەوە بۆ پشتیوانیكردن لە پێكهاتە ئێتنیكی و ئایینیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و لەگەڵ هاوبەشانمان لە حكومەت و كۆمەڵگای مەدەنی كاردەكەین بۆ برەودان بە گیانی یەكتر قبوڵكردن و بەشداریپێكردنی هەمووان لە كایە گشتیەكاندا.”