”ئاگاداری دۆخی ئێزدییهكانین و ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆیان كراوه، به‌س نییه”
زارى کرمانجى-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە مەراسیمێکدا لە یادى کۆمەڵکوژى ئێزیدییەکان و هێڕشى داعش بۆسەر شنگال رایگه‌یاند، پێویسته چیدیكه شنگال نه‌بێته بارمته‌ی هێزه ناوچه‌ییه‌كان و كار به‌ڕێكه‌وتنی شنگال بكرێت، هەروەها دەڵیت “تا هه‌تایه ئازاری شنگال له‌بیرناچێته‌وه“.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئابی 2024 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمێكدا بۆ ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئێزدی له شاری هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی : “تاهه‌تایه ئه‌و ئازاره له‌بیرناچێته‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی گووتیشی: “كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كانی مێژوو و كوژرانی پێنج هه‌زار ئێزدی تاوانێكی گه‌وره‌یه”.
لە وتارەکەدا باسى لەوەشکرد، “ئاگاداری دۆخی ئێزدییهكانین و ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆیان كراوه، به‌س نییه”.
سەرۆکى هەرێم جەختیشى لەوەکردەوە “ده‌بێت چاره‌نووسی ئێزدییه ونبووه‌كان دیار بكه‌ین و تا رفێندراوێكی ئێزدی مابێت كار بۆ رزگاركردنیان ده‌كه‌ین”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەى بەوەشکرد “پێویسته چیدیكه شه‌نگال نه‌بێته بارمته‌ی هێزه ناوچه‌ییه‌كان و ده‌بێت په*كه*كه له شنگال نه‌مێنێت”.